Selami Küçükoğlu
18 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2021
ئه‌رزه‌ڕۆم-AA
پێشبینی ده‌كرێت بارانی به‌لێزمه له ئه‌رزه‌ڕۆم، ئاگری، قه‌رس، ئه‌رده‌خان و ئیدر ببارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی ناوچه‌كه رایگه‌یاند، كه به‌یانیی ئه‌مڕۆ ئاسمانی ناوچه‌كه كه‌مێك هه‌وراوی و ساماڵ ده‌بێت، ماوه ماوه ده‌گۆڕێ بۆ نیمچه هه‌وراوی و له شوێن به شوێنیش هه‌وراوی ده‌بێت.
له دوای نیوهڕۆیشهوه پێشبینی ده‌كرێت بارانێكی به‌لێزمه به شێوه‌ی ناوه ناوه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌رزه‌ڕۆم، رۆژهه‌ڵاتی ئاگری، ده‌وروبه‌ری قه‌رس و ئیدر ببارێت و هه‌وره‌برووسكه‌شی له‌گه‌ڵدا بێت.
پله‌كانی گه‌رما به‌پێی وه‌رز ئاسایی ده‌بن و شنه‌بایه‌ك له رۆژئاوا و باشووری رۆژئاواوه هه‌ڵ ده‌كات و ماوه ماوه ده‌گۆڕێت بۆ تونده‌بای مامناوه‌ند.
پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا به‌م جۆره بن: ئه‌رزنجان ٢٧ پله، ئیدر ٢٦ پله، ئاگری ٢٥ پله، قه‌رس ٢٠ پله، ئه‌رزه‌ڕۆم ٢٢ پله و ئه‌رده‌خان ١٨ پله.