Abdullah Shukur
11 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2016
ئەنقەرە
شای سعوودییە سەلمان بن عەبدولعەزیز لەسەر داوەتنامەی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گەیشتە شاری ئەنقەرە.
ئەردۆغان بە رێورەسمێک لە فڕۆکەخانەی ئەسانبۆغای شاری ئەنقەرە پێشوازی لە شا سەلمان کرد.
فڕۆکە تایبەتییەکەی شا سەلمانی سعوودییە سەعات ٤.٣٠ی ئێوارە گەیشتە شاری ئەنقەرە و لە لایەن ئەردۆغانەوە لە نێو فڕۆکەخانەکە پێشوازی لێکرا. ھاوکات وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولوود چاوشئۆغڵو و چەند بەرپرسێکی دیکەش لە پێشوازییەکە ئامادەبوون.ئەردۆغان و شا سەلمان بە پێش دەستەی رێورەسمی سەربازیی رۆیشتن و لەسەر داوای رۆژنامەنووسان پێکەوە وێنەیان گرت. پاشانیش بەرەو ھۆڵی شەرەف رۆیشتن.
لە دوای ئەمەش ئەردۆغان و شا سەلمان سواری ھەمان ئۆتۆمبێڵ بوون و لە فڕۆکەخانەی ئەسانبۆغا جیابوونەوە.
-شا سەلمان بەشداری لە ١٣ەمین لوتکەی رێکخستنی ھەماھەنگی ئیسلام دەکات
لە کۆبوونەوە رەسمییەکانی شا سەلمان، تاوتوێی بابەتەکانی پەیوەندی ھەردوووڵات، پێشھاتەکانی ناوچەکە دەکرێت. ھاوکات لە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوە رەسمییەکانیش، شا سەلمان بەشداری لە ١٣ەمین لوتکەی رێکخستنی ھەماھەنگی ئیسلام دەکات کە بڕیاری ١٤-١٥ی ئەم مانگە لە شاری ئیستانبوڵ بە میواندارێتی تورکیا ببەسترێت.