Hemın Othman Mohammed
17 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2016
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، پێشوازی کرد له سه‌رۆكی شاندی په‌رله‌مانیى رێكخراوی ئاسایش و هاریكاری ئه‌وروپا كریستین موتۆرن و شاندێکی یاوه‌ری.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، ئاماژه‌ی به‌وه كرد لەدوای هه‌وڵی ئەنجامدانی كوده‌تا لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی فهتحوڵلاچیییەوە، توركیا به قۆناغێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕیوه و گوتی: "به‌ره‌وپێشبردنی هاریكاریی لەنێوان توركیا و دۆسته‌كانیدا زۆر به گرنگ و به‌هادار ده‌بینین".
لای خۆیشییه‌وه سەرۆکی شاندی په‌رله‌مانیى رێكخراوی ئاسایش و هاریكاری ئه‌وروپا كریستین موتۆرن، باسی له‌وه كرد هه‌وڵی كوده‌تاكه هێرشێك بووه دژ به دیموكراسی و گوتی: "به توندترین شێوه ئیدانه‌ی هه‌وڵی ئەنجامدانی كوده‌تاكه ده‌كه‌ین. وه‌ك په‌رله‌مانتاران باوه‌ڕمان وایه ده‌بێت به‌و شێوه‌یه ئیدانه بكرێت".
دوای ناساندنی ئه‌ندامانی شانده‌كه، كۆبوونه‌وه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی داخراو به‌ڕووی راگه‌یاندنه‌كاندا به‌رده‌وام بوو.