ماردین
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە شارۆچکەی میدیاتی سەر بە شاری ماردین بەشداری کرد لە مەراسیمی کردنەوەی مزگەوتی حاجی عوسمان ئاڵتون کایا.
لەو نێوەندەدا ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەشی ئامادەبووانی نێو مەراسیمەکە کرد کە لەناو باخچەی مزگەوتەکە کۆببوونەوە و تێیدا پاش ئەوەی باسی لە گرنگ کردنەوەی مزگەوتەکە کرد لە ناوچەکەدا بۆ شوێنی بەستنی کۆنفرانس کە لە توانایدایە پێشوازی لە ٣ هەزار کەس بکات، هاوکات داوای نزای خێری کرد بۆ تورکیا و گوتی: "نزا دەکەین کە وڵاتەکەمان بێ بانگ نەکات و مزگەوتەکانمان بێ جەماعەت نەبن و وڵاتمان بێ مزگەوت نەبێت. هەرچەندە دونیا لە هەموو روویەکەوە بۆ ئێمە مزگەوتێکە کە هیچ گومانی تێدانیە، بەڵام لەبیرتان نەچێ، هیچ کات رێگە بە کەس نەدەن یەکریزی و پێکەوەییمان لەناو بەرێت. با لەپێناو خوادا یەکترمان خۆش بوێت، ئەوکات کەس نەتوانێت تۆی دووبەرەکی بخاتە ناو کۆمەڵگەکەمانەوە".