İlkay Güder,Muhammet Ali Kemal
07 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2018
تاران- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی سێقۆڵیی 'تورکیا - ئێران - رووسیا' له‌باره‌ی سووریاوه، بە فڕۆکەی تایبەت لە جۆری (CAN) کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک بەکاتی ناوخۆی تورکیا گه‌یشته تاران پایته‌ختی ئێران.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی میهراباد له لایه‌ن وه‌زیری پیشه‌سازیی و كانزاكان و بازرگانیی ئێران، محه‌مه‌د شه‌ریعه‌تمه‌داریی و به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆتۆكۆڵ له ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران، سادق عه‌بدوڵڵاهی و باڵیۆزی ئێران له ئه‌نقه‌ره، محه‌مه‌د ئیبراهیم تاهیریانفهرد و باڵیۆزی توركیا له تاران، ره‌زا هاكان ته‌كینه‌وه پێشوازیی لێكرا.
هه‌ریه‌ك له وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار، وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌دین ئاڵتون، یاوەری ئه‌ردۆغان دەکەن له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئێران.
هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و سه‌رۆكی میت، هاكان فیدان به‌ر له رۆژێك له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان گه‌یشتبوونه ئێران.