Mehmet Tosun
29 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كاتژمێر ١١:١٥ به‌كاتی ناوخۆ، به فڕۆكه‌ی "TC-TUR"، به‌ره‌و رووسیا به‌ڕێكه‌وت.
سه‌ركۆماری توركیا له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا له‌لایه‌ن جێگری سه‌ركۆماری تورکیا، فوئاد ئۆكتای و پارێزگاری ئه‌نقه‌ره، واسیپ شاهین و به‌رپرسانی دیكه‌وه به‌ڕێكرا.
ئەردۆغان بە یاوەری هه‌ریه‌ك له سەرۆکی میت، هاکان فیدان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، فه‌خره‌ددین ئاڵتون و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن بەرەو سۆچی بەڕێکەوت.
ئه‌ردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە نووسینگەی فەرمی سەرۆکایەتی دەوڵەت کۆدەبنەوە.