Hatice Şenses Kurukız
24 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2020
ئیستانبوڵ – AA
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی به رووی په‌رستشدا دوای ٨٦ ساڵ، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له مزگەوتی گەورەی ئایاسۆفیای شەریف چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆزی خوێند.
له میانی به‌رنامه‌ی فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئایینی توركیادا به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی ئاساسۆفیا به رووی په‌رستشدا سهركۆمار ئه‌ردۆغان چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆزی خوێند.
دواتر له چوار مناره‌ی مزگه‌وته‌كه‌وه چوار بانگبێژ پێكه‌وه بانگیان دا.
دوای بانگدان، ئه‌ردۆغان پێنج ئایه‌تی یه‌كه‌می له هه‌ریه‌ك له سووره‌ته‌كانی فاتیحا و به‌قهره خوێند.
نوێژخوێنانیش به دوای سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئایینی، عه‌لی ئێرباش'دا نزایان ده‌كرد.
ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانیش به مۆبایله‌كانی خۆیان ساته‌كانی خوێندنی قورئان له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغان'ه‌وه تۆمار كرد.