Ramal Abdullah Mahmood
02 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2019
په‌كین – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "(توركیا و چین) په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌زاران ساڵه‌یان هه‌یه. پێموایه توانای زیاتر پته‌وتركردنی هه‌ماهه‌نگی توركیا و چین له ئارادایه كه له‌سه‌ر بنه‌مای شارستانییه‌تی دێرین دروست بوون و به رێگای ئاوریشم پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه".
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی كۆماری چینی میللی، شی جین پینگ كاتژمێر ١٢:٥٥ له هۆڵی گه‌لی مه‌زن له په‌كین ده‌ستی پێ كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سوپاسی شی جین پینگ و گه‌لی چینی كرد بۆ ئه‌و پێشوازی و میواندارییه گه‌رمه‌ی کە له خۆی و شانده‌كه‌ی كراوە.
سه‌ركۆماری توركیا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زوو زوو له‌گه‌ڵ سەرۆکی چین كۆبوونه‌ته‌وه و تاوتوێی پێشهاته‌كانیان كردووه گوتی: "گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتن له‌باره‌ی به‌هێزكردنی ستراتیجییه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌ر بوارێكدا به پشوودرێژانه. (توركیا و چین) په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌زاران ساڵه‌یان هه‌یه. پێموایه توانای زیاتر پته‌وتركردنی هه‌ماهه‌نگی توركیا و چین له ئارادایه كه له‌سه‌ر بنه‌مای شارستانییه‌تی دێرین دروست بوون و به رێگای ئاوریشم پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. سیاسه‌تی 'یه‌ك چین' بۆ ستراتیجییه‌تی توركیا گرنگه. سه‌ردانی ئه‌م جاره‌م بۆ چین له قۆناغێكدایه كه ته‌حه‌داكان زۆر بوون سه‌باره‌ت به سه‌قامگیری و ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی. پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و چین خزمه‌تێكی زۆر و جیاواز به سه‌قامگیری نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌كه ده‌كات".