Enes Canlı,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
02 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی تەبایی نیشتمانی له لیبیا كه لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە دانی پێنراوە ده‌ستی به‌سه‌ر شاری غریان-دا گرت، ئه‌مریكا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و چه‌كانه ده‌كات كه دروستكراوی خۆیەتی و له‌ده‌ستی هێزه‌كانی خەلیفە حەفتەردا بوون.
گوته‌بێژ لە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەی ئه‌مریكا كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌تی راگه‌یاندووه كه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و چه‌كانه ده‌كه‌ن كه دروستكراوی ئه‌مریكان و له لیبیان و گوتی: ''به جددی به‌دواداچوون بۆ بابه‌تی هه‌ڵه به‌كارهێنانی پارچه به‌رگرییه‌كانی دروستكراوی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین. ئاگاداری ههواڵهكانین له‌و باره‌یه‌وه و هەوڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری زیاتر ده‌ده‌ین''.
راشیگه‌یاندووە ''چاوه‌ڕوانین هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌سته‌به‌ری چه‌كه ئه‌مریكییه‌كانیان كردووه تا كۆتایی پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی به‌كارهێنانی بن''.
- مووشه‌كه‌كانی رم ''Javelin'' له شاری غریان كه هێزه‌كانی خەلیفە حه‌فته‌ر لێی كشانه‌وه
هەفتەی رابردوو، هێزەكانی سەربە حكوومەتی تەبایی نیشتمانی شاری غریانی-یان كۆنترۆڵ كرد كە هێزەكانی سەربە خەلیفە حەفتەر لە هەوڵەكانیاندا بۆ كۆنترۆڵكردنی پایتەخت وەك شوێنی مانەوە و ئەنجامدانی هێرشی هێزەكانیان بەكاریان دەهێنا.
دوای ئەوەی هێزەكانی سەربە حكوومەتی تەبایی نیشتمانی ئەو ناوچەیان كۆنترۆڵ كرد، زانیاری‌یان لەبارەی ئەو چەك و تەقەمەنییانەوە بڵاوكردەوە كە لە هێزەكانی خەلیفە حەفتەرەوە بۆیان بەجێمابوو.
بەپێی ئەو وێنە و زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، لەنێو چەك و تەقەمەنییەكاندا زیاتر بەرهەمەكانی Raytheon و Lockheed Martinی ئەمریكی بەدیدەكرێت و سندوقی مووشەكی جۆری رم "Javelin"یش بینراوە. هاوكات لەو وێنانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە، دەركەوتووە لایەنی كڕیاری چەكەكان سوپای ئیماراتە كە بە یەكێك لە پشتیوانەكانی خەلیفە حەفتەر دادەنرێت.
لەنێو چەك و تەقەمەنییەكانی هێزەكانی خەلیفە حەفتەردا كە لە شاری غریان بەجێماوە، تۆپی دروستكراوی چین بەدیكراوە.