Sagip Sezginer,Mohammed Baqi Hussein
07 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌رزوڕووم - AA
له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ شه‌وی رابردوو نزمترین په‌له‌ی گه‌رما له قه‌رس تۆماركرا و 10 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بوو.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له كه‌شناسیی ناوچه‌كه وه‌رگیراوه، ئه‌مڕۆ ئاسمانی ناوچه‌كه نیمچه هه‌وراوی ده‌بێت و پێشبینی ده‌كرێت له‌ئێواره‌وه له ئه‌رزنجان و ناوچه‌كانی رۆژئاوا، به‌فر و باران پێكه‌وه ببارێت.
شه‌وی رابردوو نزمترین پله‌ی گه‌رما له دێرسم و ئیغدر 3 پله‌ی سه‌دی و له ئه‌رزینجان 1 پله، ئارده‌هان 2 پله، ئاگری 3 پله، ئه‌رزوڕووم 4 پله و قه‌رس 10 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بوو.
پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله له دێرسم 9 پله، ئه‌رزینجان 8 پله، ئیغدر 6 پله، ئاگری 4 پله، ئه‌رزوڕووم و ئەرده‌خان 3 پله و قه‌رس 2 پله‌ی سه‌دی بێت.
به‌رپرسانی ناوچه‌كه هۆشداری ده‌ده‌ن له‌ئه‌گه‌ری روودانی زوقم و به‌ستن له‌كاته‌كانی شه‌و و به‌ره‌به‌یاندا.