Muhammet Mutaf,Mohammed Baqi Hussein
28 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2017
ئه‌رزەڕۆم - AA
نزمترین پله‌کانی گه‌رما لە ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو له شه‌وی رابردوودا، 11 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بوو و له قه‌رس تۆمار كرا.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له كه‌شناسیی ناوچه‌كه وه‌رگیراوه، كارگه‌ریی شه‌پۆلی سه‌رماوسۆڵه له ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاسمان هەوراوی بێت.
له ئه‌رزنجان و ئه‌رزەڕۆم له كاته‌كانی شه‌ودا چاوه‌ڕوانی به‌فر بارین ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ.
پله‌کانی گه‌رما لە ناوچه‌كه له ئاستی ئاسایی وه‌رزه‌كه‌دا ده‌بێت و با له باشووری رۆژئاواوه به‌خێراییه‌كی كه‌م هه‌ڵده‌كات و پێشبینی ده‌كرێت جار جاره خێراییه‌كه‌ی زیاد بكات.
شه‌وی رابردوو نزمترین پله‌کانی گه‌رما له دێرسم 1 و له قه‌رس 11 و ئه‌رده‌خان 9، ئه‌رزەڕۆم و ئاگری 5، ئیدر 4 و ئه‌رزنجان 3 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بوو.
هاوكات پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ به‌م جۆره‌بێت:
ئه‌رزنجان و دێرسم 9، ئیدر 8، ئه‌رزەڕۆم 5، ئاگری 3، قه‌رس 2 پله‌ی سه‌دی و ئه‌رده‌خان 2 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بێت.
ئه‌ستووریی ئه‌و به‌فره‌ی له ناوچه‌كه‌دا باریوه له قه‌رس 4 و له ئه‌رده‌خان 3 و له ئه‌رزەڕۆم 2 سانتیمه‌تر ده‌بێت.