Muhammet Ali Kemal
20 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2015
دیاربه‌کر
سه‌رۆکی ژووری پارێزه‌رانی دیاربه‌کر تاهیر ئه‌لچی که به‌تۆمه‌تی ''بانگه‌شه‌کردن بۆ رێکخراوی تێرۆریستی'' که بڕیاری ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌کرابوو، ده‌ستبه‌سه‌رکرا.
به‌پێی بڕیاره‌که‌ی دادوه‌ری تاوانهنهکانی دووهه‌مینی باکرکۆی له‌کاتژمێره‌کانی شه‌ودا هێزەکانی پۆلیس لە نووسینگه‌ی هاوکاری دادوه‌ری دیاربه‌کر، ئهلچییان ده‌ستبه‌سه‌رکرد.
ژماره‌یه‌ک که‌س که چاوه‌ڕێی ئهلچییان ده‌کرد له چوونه‌ده‌ره‌وه‌یدا، له‌دژی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی درووشمیان گووته‌وه.
ئه‌وه زانراوه که دوای پشکنینی ته‌ندروستی بۆی، سه‌رله‌به‌یانی له‌رێگه‌ی فڕۆکه‌وه ره‌وانه‌ی ئیستانبوڵ ده‌کرێت.
رۆژی 14ی تشرینی یه‌که‌م له‌به‌رنامه‌یه‌کی که‌ناڵی سی ئێن ئێن تورک‌دا ئه‌لچی رایگه‌یاند: "په‌که‌که بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی چه‌کدارییه. بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسییه که داواکاری سیاسی هه‌یه و پشتیوانییه‌کی جدی هه‌یه" له‌دوای ئه‌م گوتانه‌شی سه‌رۆکایه‌تی داواکاری گشتی کۆماری باکرکۆی ده‌ستی به لێکۆڵینه‌وه کرد و دادوه‌ری تاوانهنهکانی دووهه‌مینی باکرکۆی به‌بڕیاری دهستگیکردنهکهدا چوویه‌وه و به‌تۆمه‌تی 'بانگه‌شه‌کردن بۆ رێکخراوی تێرۆریستی' بڕیاری ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی په‌سه‌ندکرد".