Zekeriya Güneş
16 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2016
سێرت- AA
له‌چوارچێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کان له په‌که‌که، سه‌رۆکی شاره‌وانی سێرت تونجه‌ر باکرهان ده‌ستگیرکرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستکه‌وتوون، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی داواکاری گشتیی کۆماریی له‌سێرت سه‌باره‌ت به په‌که‌که به‌ڕێوه‌یده‌بات، بڕیاری ده‌ستگیرکردن بۆ سه‌رۆکی شاره‌وانی شاره‌که تونجه‌ر باکرهان که سه‌ربه ده‌به‌په‌یه، ده‌رچووه.
له‌دوای ده‌ستگیرکردنیشی تیمه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگاکه، ده‌ستیان به گه‌ڕان و پشکنین له‌ماڵی باکرهان و بینای شاره‌وانی سێرت کرد.
دواتر تونجه‌ر باکرهان به‌مه‌ستی ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا، برایه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش.
گه‌ڕان و پشکنین له‌نێو بینای شاره‌وانی و ماڵی باکرهاندا به‌رده‌وامه.