Muhammet Ali Kemal
14 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2016
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په به‌سیمه کۆنجا له‌لایه‌ن دادگای یه‌که‌می تاوانه‌کانی باتمانه‌وه به مه‌رج ئازادکرا، داواکاری گشتیی تانه‌ی له‌بڕیاره‌که دا و دووباره ده‌ستبه‌سه‌رکرایه‌وه و دواتر ده‌ستگیرکرا.
داواکاری گشتیی تانه‌ی له‌بڕیاری ئازادکردنی به‌مه‌رجی به‌سیمه کۆنجا له‌لایه‌ن دادگای یه‌که‌می تاوانه‌کان لهباتمانهوه دا، که له‌چوارچێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌رۆکایه‌تی داواکاری گشتیی کۆماریی باتمان له‌ئه‌نقه‌ره ده‌ستبه‌سه‌رکرابوو.
له‌دوای تانه‌که، دووباره بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رکردنی کۆنجا درا و له دیابه‌کر له‌کاتێکدا به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌چۆنێتیی به‌ڕێوه‌چوونی دادگایی‌کردنی بریکاری سه‌رۆکی فراکسیۆنی هه‌ده‌په چاغڵار ده‌میره‌ل ئاماده‌بوو، له‌دادگای دیاربه‌کر ده‌ستبه‌سه‌رکرایه‌وه.
به‌سیمه کۆنجا له‌رێگه‌ی سیستمی ده‌نگ و ره‌نگه‌وه دووباره ئیفاده‌ی لێوه‌رگیرایه‌وه.
پاشان دادگای ئێشکگری دووه‌می تاوانه‌کان به‌هه‌ریه‌ک له‌تاوانه‌کانی ''ئه‌ندامێتیی له‌رێکخراوی تیرۆریستیی چه‌کداردا'' و ''بانگه‌شه‌کردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی'' فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن و به‌ندکردنی بۆ به‌سیمه کۆنجا ده‌رکرد.