Ertuğrul Subaşı
12 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا سوله‌یمان سۆیلو رایگه‌یاند، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چیای گاباردا تاكه چه‌كدارێكی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌ش به‌دی نه‌كراوه و گوتی: "هه‌میشه ده‌ڵێم، ئێوه له چیاكان بوون، ئێستا له‌كوێن؟ بۆ ئێوه ده‌گه‌ڕێین، ئێوه نه‌بوون ده‌تانگوت چیاكانی هی ئێمه‌ن؟"
له گوتارێكیدا كه له نۆیه‌مین كۆنفرانسی باڵیۆزهكاندا پێشكه‌شی كرد، سۆیلو سه‌باره‌ت به كوژرانی باڵیۆزی رووسیا له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، ده‌ستبه‌جێ ده‌ركه‌وت سه‌ره‌داوی روداوه‌كه بۆ كوێ ده‌چێت.
سۆیلو وه‌بیریهێنایه‌وه هه‌ندێك لایه‌ن ره‌خنه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆ ده‌گرن و گوتی: "ده‌مه‌وێت بڵێم سووربوون و بیروباوه‌ڕی ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن پێویسته توندتر رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه، به‌ڕوونی له‌لای من شوێنی خۆی كردووه‌ته‌وه".
ناوبراو زانیاریشی سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به په‌كه‌كه دا و رایگه‌یاند "له سێ مانگی رابردوودا ٥ هه‌زار و ٨٢٦ ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامدراوه. له ٢٠١٦ دا ٨٠٥ حه‌شارگه خاپوور كراون".
سۆیلو له گوتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چیای گاباردا تاكه چه‌كدارێكی په‌كه‌كه‌ش به‌دی نه‌كراوه و گوتی: "هه‌میشه ده‌ڵێم، ئێوه له چیاكان بوون، ئێستا له‌كوێن؟ بۆ ئێوه ده‌گه‌ڕێین، ئێوه نه‌بوون ده‌تانگوت چیاكانی هی ئێمه‌ن؟".
ناوبراو رایگه‌یاند چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌ڵاتوون بۆ كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری توركیا یان له گوند و ده‌وروبه‌ری شاره سنوورییه‌كاندان و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیش له لیجه، بابوك، عومه‌ریان و فه‌راشین به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆی توركیا له‌باره‌ی گوندپارێزهكانهوه گوتی: "ده‌مه‌وێت جارێكی دیكه جه‌خت له‌وه بكهنمهوه كه هه‌نگاوی گرنگ ده‌نێین له‌گه‌ڵ گوندپارێزهكانماندا و ئاستی ته‌مه‌ن له 41 ساڵه‌وه بۆ 31-32 ساڵ داده‌به‌زێنین. هه‌روه‌ها چاكسازی له مافهكانیشیاندا ده‌كه‌ین".
سۆیلو راشیگه‌یاند رێوشوێنه‌كانیان له رێگاكان و شاره‌كاندا بۆ رێگریكردن له‌و كرده تیرۆریستییانه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئوتومبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامده‌درێن زیاتر كردووه و تیمه‌كانی ئاسایش له‌و پێناوه‌دا به‌رده‌وام كارده‌كه‌ن.
ناوبراو رایگه‌یاند له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌شدان به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا بگه‌یه‌ننه به‌رزترین ئاست و گوتی: "له 2016دا رێگری له 342 رووداوی گرنگ كراوه".
له‌كۆتاییدا سۆیلو رایگه‌یاند چوونه نێو رێزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه دابه‌زیوه بۆ نزمترین ئاست و له دوو مانگی رابردوودا ته‌نها ٥ كه‌س چوونه‌ته ریزه‌كانیانه‌وه.