Sertaç Bulur,Hemın Othman Mohammed
12 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سكرتێری گشتیی و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن ره‌خنه‌ی له روونكردنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا CENTCOM گرت كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه و، تیایدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه به‌شێكی زۆریان له په‌یه‌ده/یه‌په‌گه پێكهاتووه په‌یوه‌ندیان بهپهكهكهوه نییه.
ئیبراهیم كاڵن له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر سه‌باره‌ت به‌بابه‌ته‌كه رایگه‌یاند "ئه‌وه گاڵته‌یه یان فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا CENTCOM ژیری له‌ده‌ستداوه، ئایا وابیرده‌كه‌نه‌وه كه‌س باوه‌ڕی به‌وه هه‌بێت؟ ده‌بێت ئه‌مریكا كۆتایی به‌هه‌وڵی شه‌رعیه‌تدانی به‌گرووپی تیرۆریستیی بهێنێت".
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا CENTCOM، له تویته‌ر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه پێكهاته‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه به‌شێكی زۆریان له په‌یه‌ده/یه‌په‌گه پێكهاتووه په‌یوه‌ندیان بهپهكهكهوه نییه.
دوێنێ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مارك تۆنه‌ر له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا رایگه‌یاند، پێویسته په‌یه‌ده به‌شێك بێت له چاره‌سه‌ری درێژخایه‌نی سیاسیی سووریا.