Abdullah Tevge,Abdullah Shukur
26 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2019
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو لە ھۆتێلێکی شارۆچکەی بەیرامپاشا لە شاری ئستانبوڵ لەگەڵ موختاران کۆبووەوە و رایگەیاند بەرەنگاربوونەوەی ھێزەکانی ئەمنی لە بەرامبەر کۆچبەرانی نایاسایی لە سنوورەکان و ناوەندەکانی شار بەھێزتر بووە.
سۆیڵو لەبارەی ئەو رێکارانەی کە لە بەرامبەر کۆچبەران گیراوەتەبەر گوتی: "ئەمساڵ ٤١ ھەزار و ١٩٢ کۆچبەری ئەفغانستانی ھاتووەتە وڵاتەکەمان. ساڵی رابردوو لە دەورووبەری ١٠٠ ھەزار و ٥٠٠ کۆچبەر بوو. لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ ٤١ ھەزار و ١٩٢ کۆچبەری نایاسایی بەڕەگەز ئەفغانستانی ھاتوون و ٢٠ ھەزار و ٥٥٨ کەس لەمانە رەوانە کراونەتەوە. ئەمە ژمارەیەکی گەورەیە. لە ھیچ وڵاتێکی جیھان دیپۆرتکردنێکی بەم شێوەیە بوونی نییە. ھاوکات لە چوارچێوەی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە برایانی سووریش کە ٢٣٩ ھەزار کەسن گەڕاونەتەوە ناوچەکانی قەڵغانی فورات و لقی زەیتون و عەفرین. لەگەڵ دەستەبەرکردنی زیاتری ئاسوودەیی و ئاسایش لەو شوێنانە ئەو ئەم ژمارەیە بەرزتر دەبێتەوە".
سولەیمان سۆیڵو باسی لە گرتنبەری رێوشوێنی پێویستی لە بەرامبەر کۆچبەران لە ئیستانبوڵ کرد و لەمبارەیەوە رایگەیاند کە ژمارەیەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە شاری ئیستانبوڵ دەستگیرکراون و دیپۆرتکراونەتەوە چوار ھەزار و ٥٠٠ کەس بووە و تەنھا لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵیش ئەم ژمارەیە بەرزبووەتەوە بۆ ١٠ ھەزار کەس.