Erdal Türkoğlu
14 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2018
هاتای - AA
سوپای توركیا پێگه‌كانی په‌یه‌ده‌ی له عه‌فرین تۆپباران كرد.
تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا كه له پارێزگای هاتای سنووری سووریا جێگیركراون، چه‌ندین پێگه‌ی په‌یه‌ده‌یان له عه‌فرین كرده ئامانج.
تۆپخانه‌كانی توركیا له‌شارۆچكه‌كانی هاسا و كركخانهوه، لانی كه‌م 40 تۆپیان ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی باسوفان، جیندهره، مه‌مه‌لان، مهسكهنلی و راجۆی عه‌فرین كردووه.
تۆپبارانه‌كان لهپاشنیوهڕۆی دوێنێوه ده‌ستیانپێكرد و ده‌نگی ته‌قینه‌وه له‌هه‌ندێك له گونده‌كانی سه‌رسنووری توركیاوه ده‌بیستران.
دوێنێ له‌كاتێكدا سه‌ركۆماری توركیا له‌میانه‌ی شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی پارته‌كه‌ی له ئه‌لازیغ وتاری ده‌دا، تۆپخانه‌كان ده‌ستیان به تۆپبارانی په‌یه‌ده كردبوو له ناوچه‌ی عه‌فرین.