Mohammed Baqi Hussein
02 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2016
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جۆن كیربی، لەمیانی كۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەیدا لەوەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە تێیدا بە زمانەكانی ئینگلیزی، ئیسپانی و فەڕەنسی بانگهێشتی ئەورووپییەكان دەكرێت بۆ شەڕكردنی دژی توركیا رایگەیاند كە بە زمانێكی توند ئیدانەی دەكەن.
كیربی گوتی: "هەڵسوكەوتێكی لەو جۆرە قبووڵ ناكرێت و هەموو لایەنەكان بۆ دژایەتیكردنی داعش بانگهێشت دەكەم كە دوژمنی هاوبەشمانە".
لەسەر وەبیرهێنانەوەی روونكردنەوەكەی هەفتەی رابردووی وەزیری بەرگری رووسیا لەبارەی بۆردومانكردنی داعش لەلایەن توركیاوە لەنێو سنووری سووریادا پرسیارێك ئاراستەی كیربی كرا كە ئایا، توركیا بە بۆردومانكردنی داعش لەودیوی سنوور، سەربەخۆیی سووریای پێشێل كردووە؟ لەوەڵامدا كیربی گوتی: "توركیا بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنانەی كردووە كە دژی داعش دەست پێ كراون".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆردومانكردنی داعشی لەلایەن توركیاوە بە كارێكی باش ناوبرد و رایگەیاند، ئەوە كارێكە كە ئەوانیش دەیانەوێت.