Salih Bilici,1 23
15 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "ئه‌مریكا بڕیاریداوه به درێژایی سنووری وڵاته‌كه‌مان سوپایه‌كی تیرۆر دابمه‌زرێنێت. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه ئه‌وه‌یه، ئه‌و سوپایه بخنكێنین به‌رله‌وه‌ی له‌دایكبێت".
لە میانی بەشداریکردن لە رێوڕەمسی کردنەوەی کارگەی بەرهەمهێنانی کارەبای Kazan Soda لە شارۆچکەی سینجان سەر بە پارێزگای ئەنقەرە، سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئه‌مریكا بڕیاریداوه به درێژایی سنووری تورکیا سوپایه‌كی تیرۆر دابمه‌زرێنێت و گوتی: "ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه ئه‌وه‌یه، ئه‌و سوپایه بخنكێنین به‌رله‌وه‌ی له‌دایكبێت. ئێمە زۆر باش دەزانین ئەمانە چەند ناپاک و دووڕوون. ئەم سوپایە ناوی سوپای ناپاکانە، با ئەمە بەو شێوەیە بزانرێت. هەر ئەمانە دوو رۆژی تر کە سەربازانی ئەمریکا کەوتنە تەنگانەوە، ئەوەی کە یەکەم کەس رووی لوولەی تفەنگیان تێدەکات، ئەم ٣٠ هەزار تیرۆریستە".
لەبارەی عەفرین و منبجەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: "بە ئیزنی خوا، لەماوەیەکی کەمدا، سوپای تورکیا پرسی عەفرین و منبج چارەسەر دەکات. ئامادەکارییەکانمان تەواو بوون، هەر ئانوساتێک دەشێت دەست پێ بکات. دواتر دەچنە شوێنەکانی تریش".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، هەروەها گوتیشی: "له ئێستادا به تۆپخانه‌كان لێیانده‌ده‌ین، به‌رده‌وامیش ده‌بین. چاوه‌ڕوانن ئێمه خۆمان به قاوغه‌كه‌ی خۆماندا بكه‌ین و ئێوه لێمان بده‌ن؟ ئێمه پێشنیازمان كرد بۆیان كۆتایی به‌م رێكخراوه تیرۆریستییانە بهێنرێت. ئێمه گوتمان هه‌رگیز قبووڵی ناكه‌ین رێكخراوی تیرۆریستیی داعش به رێكخراوێكی دیكه‌ی تیرۆریستی له‌ناوببرێت. ئه‌گه‌ر ئێمه هاوبه‌شی مۆدێلی ستراتیجی بین، پێویسته ئه‌م كار له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بكه‌ن".
ئەردۆغان سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە بە دۆست و هاوپەیمانەکانیان گوتووە نەکەونە نێوان ئەوان و چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە و گوتی: "ئەوەی ئێمە بە هەموو هاوپەیمان و دۆستەکانمان گوتووە و دەیڵێین ئەوەیە؛ لە نێوان ئێمە و تیرۆریستان مەوەستن، مەیەنە نێوان ئێمە و رەوە خوێنڕێژەکاندا. ئەگینا بە پێچەوانەی ئەمەوە ئەگەر رووداوێکی نەخوازراو روو بدات ئێمە بەرپرسیاری نین. خۆتان ئاڵاکانتان لەسەر بنکە سەربازییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی لابەرن، تاکو ئێمە ناچار نەبین ئەو ئاڵایانە رادەستی ئێوە بکەینەوە. هێماکانتان لەسەر جلی تیرۆریستان لابەرن، تاکو ئێمە ناچار نەبین لەگەڵ تیرۆریستان ئەوانیش (ئەو هێمایانە) بنێژین".