Emre Ayvaz,Ramal Abdullah Mahmood
15 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2018
ساکاریا – AA
ئەو دوو تاوانبارەی لە میانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوشتنی ئافرەتێکی سووری دووگیان و منداڵە ١٠ مانگەیەکەی لە دارستانێکی شارۆچکەی کاینارجا سەر بە پارێزگای ساکاریا دەستبەسەرکراون، سزای دووجار قورسکراویان بەسەردا سەپێنرا و بڕیار درا هەریەکەیان ٧٢ ساڵ زیندانی بکرێن.
دانیشتنەکەی دادگای سزا قورسەکانی ساکاریا بە گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی توند و بە بەشداری هەردوو تۆمەتبار بیرۆڵ کاراجاڵ و جەلال بای، داواکار خالید ئالڕەحمون و محەمەد و عەلی ئالڕەحمونی برای و باوکی ژنە کوژراوەکە محەمەد عەبدولهادی عەلی ئالڕەحمون و پارێزەران و هاووڵاتییان بەڕێوەچوو.
دەستەی دادوەریش بڕیاری دا بە تاوانی "کوشتنی بە ئازاردان و بێبەزەییانە"، "کوشتنی ژن کە زانراویشیانە دووگیانە"، "کوشتنی کەسێک کە بە هۆی جەستەیەوە یاخود بە هۆی حاڵەتی روحییەوە نەیتوانیووە بەرگری لەخۆی بکات"، "دەستدرێژی جۆری سێکسی"، "پێشێلکردنی ئازادییەکانی کەسی بە هۆی هەڕەشە و گوشارخستنە سەر یان فرتوفێڵ لێکردن"، "کوشتن بە مەبەستی شاردنەوەی تاوانێک یان شاردنەوەی بەڵگەکانی تاوانێک یاخود دەستگیرنەکردن"، "پێشێلکاری و بەسەردادانی ماڵ"، "تاڵانکاری" سزای دووجار قورسکراو بەسەر بیرۆڵ کاراجاڵ و جەلال بایدا بسەپێنێت و هەریەکەیان ماوەی ٧٢ ساڵ زیندانی بکرێن.