قاهیره
حوسام عونی یه‌كێك له سه‌ركرده ناوداره‌كانی به‌ره‌ی تهمهررود ی میسڕی كه ڕۆڵَكی ئاكتیڤی هه‌یه له قۆناغی ئێستای میسڕدا و چووه ناو خۆپیشانده‌رانی دیموكراسی و له ناو مه‌یدانی ڕهبیعهتول عهدهویهی میسردا ووتارێكی پێشكه‌ش كرد . به پێی ووته‌ی رێكخه‌رێكی خۆپیشاندانه‌كانی مه‌یدانی ڕهبیعهتول عهدهویهیه (عونی ) له‌سه‌ر سه‌كۆی مه‌یدانه‌كه ووتارێكی پێشكه‌ش به گه‌نجانی به‌ره‌ی تهمهڕوود كردوه.
به پێی ووته‌ی ئه‌و ڕێكخه‌ره كه بۆ ئاژانسی ئه‌نه‌دۆڵی توركی لێدوانی داوه , عه‌ونی له ووتاره‌كه‌یدا به به‌شداربوانی ڕاگه‌یاندووه كه دیموكراسی له سه‌ر زۆڵم و خوێن ڕستن بینا ناكرێت و ڕاشیگهیاندووهكه مه‌دانی رهبیعهتوڵ عه‌ده‌ویه مه‌یدانی خواستی به‌ده‌ستهێنانی دیموكراسیه‌و خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و مه‌یدانه‌ی به هه‌وڵدان بۆ رێگری كردن له گه‌رانه‌وه‌ی میسڕه بۆ 60 ساڵی پێشووتر .