Ferdi Akıllı,Muhammet Ali Kemal
21 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2018
زۆنگوڵداک - AA
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کانێکی خەڵووز لە شارۆچکەی کیلیملی سەربە پارێزگای زۆنگوڵداک، دوو کرێکار برینداربوون و هەوڵەکانی رزگارکردنی سێ کرێکاری دیکە کە گیریان خواردووە، دەستیپێکردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون لە کانێکی خەڵووزی سەربە کەرتی تایبەت لە شارۆچکەی کیلیملی تەقینەوەیەک بە هۆکارێکی نەزانراو، روویداوە.
دووان لە کرێکارەکان کە بە هۆی تەقینەوەکەوە برینداربوون لە لایەن هاوکارەکانیانەوە رزگارکراون و هەوڵەکانی رزگارکردنی سێ کرێکاری دیکە کە گیریان خواردووە، درێژەی هەیە.
ئەوەش زانراوە کە دوو کرێکارە بریندارەکە، بە هۆی ئەوە بەشێک لە جەستەیان سووتاوە، لەئێستادا لە نەخۆشخانەن و مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.