Burak Akay
04 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2019
چاناککالە - AA
شاری ئاسۆس جوانترین ناوچەكانی توركیایە لەسەر دەریای ئیجە كە لە لایەن یۆنانییە كۆنەكانەوە بنیاتنراوە، هەروەها شارێكە مێژوو لە خۆدەگرێت، بەدەر لەوەیش لە میانی ٢١٩ ساڵدا لە کاری كنە و پشكنیندا، تا دێت نهێنی مێژوویی شارەكە ئاشكرا دەبێت.
شارە مێژووییەكە، دەكەوێتە گوندی بەهرام كالە سەربە قەزای ئایڤاجك لە پارێزگای چاناككالە باكووری رۆژئاوای توركیا و بەیەكێك لە كۆنترین شارە كەناراوەكانی مێژووی كۆن دادەنرێت.
بۆ یەكەمجار كاری كنە و پشكنین لە ساڵی ١٨٠٠ زایینی لە لایەن شوێنەوارناسانی ئەمریكاوە دەستپێكردبوو و دواتر وەستا و دووبارە لە ساڵی ١٩٨١دا، كاری كنە و پشكنین لە شارەكە دەستیپێكردووە كە تا ئێستا بەبێ وەستان درێژەی هەیە، هەر بۆیە یەكێكە لەو شارە كەمانەی كە بۆ ماوەیەكی ئاوا دوور و درێژ كاری كنە و پشكنینی تیادا ئەنجام دەدرێت.
شاری ئاسۆس بەدرێژایی مێژوو چەندین شارستانییەت و كۆمەڵگەی جیاوازی لەخۆگرتووە و لە سەردەمی كۆندا بە "تروادە" ناسرابوو.
شوێنەوارناسانی توركیا ٣٨ ساڵە بە بەردەوامی كاری كنە و پشكنین لە شارە كۆنەكەدا ئەنجام دەدەن كە لە میاندا گەیشتوون بە چەندین داتا و راستی مێژوویی و شوێنەواریی، هاوكات لەگەڵ بەردەوامی كنە و پشكنینەكاندا چەندین نەوەی نوێ بوون بە شوێنەوارناس و بڕوانامەیان پێ بەخشراوە.
سەرۆكی بەشی شوێنەوارناسی لە كۆلێژی ئاداب لە زانكۆی ١٨ی مایس، نورەددین ئەرسەلان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند كە سەركەوتووبوون لەوەی شاری ئاسۆس-یان خستووەتە نێو لیستی رێكخراوی یۆنیسكۆوە تایبەت بە شوێنەوارەكانی جیهان.
نورەددین ئەرسەلان ئاماژەی بەوەیشكردووە كە ئاسۆس بایەخ و گرنگی زۆری هەیە سەبارەت بە شوێنەوارناسی لە جیهان.