Aynur Ekiz,Ramal Abdullah Mahmood
20 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی كۆشكی كۆماری پێشوازی كرد له سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی.
ئه‌ردۆغان و روحانی دوای ئه‌وه‌ی جێی دیاریكراوی خۆیان گرت له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، مارشی نیشتیمانی هه‌ردوو وڵات لێدرا و ٢١ گولـله‌تۆپ ته‌قێندرا.
روحانی سڵاوی له سه‌ربازانی ریزگرتوو كرد. لە رێوڕەسمەکەدا چه‌ند جۆره ئاڵا و سه‌ربازێك ده‌بیندران كه گوزارشت له دامه‌زراندنی ١٦ ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كه‌ن له مێژوودا.
دوای بەخێرهێنانی شاندی میوان، ئەردۆغان و روحانی لەسەر پلیکانەکان کە ئاڵای هەردوو وڵات هەڵواسرابوون تۆقەیان لەگەڵ یەکتر کرد و وێنەیەکیان گرت.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی، هه‌ردوولا ده‌چنه دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی له ئاستی باڵا.
دوای رێوڕه‌سمی واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌كان ئه‌ردۆغان و روحانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش ده‌به‌ستن.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان خوانێكی فه‌رمی له‌سه‌ر شه‌ره‌فی میوانه‌كه‌ی رێك ده‌خات.
دوای رێكخستنی خوانهكهش هه‌ردوو سهركۆمار به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی كۆڕبه‌ندی كار ده‌كه‌ن كه له كۆشكی چانكایا ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك، وه‌زیری ژینگه و شارسازی، موراد كوروم، وه‌زیری پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیا، مسته‌فا ڤارانك، پارێزگاری ئه‌نقه‌ره، وه‌سیپ شاهین و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پیشه‌سازی به‌رگریی، ئیسماعیل ده‌میر ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه بوون.