Halil İbrahim Sincar
09 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2023
ماردین - AA
تیمەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوە، دەرهێنان و رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووی باڵەخانە داڕووخاوەکاندا گیریان خواردووە، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە شارۆچکەی پازارجک سەربە پارێزگای مەڕەش رووی دا و ١٠ پارێزگای تورکیای گرتەوە.
ئەو تیمانەی کە بۆ پاڵپشتیکردن لە هەوڵەکانی گەڕان و رزگارکردن لە ماردین-ەوە چوون بۆ قەزای بیرەجکی ئورفا، دوای ٦٩ کاتژمێر بەسەر روودانی بوومەلەرزەکەدا، ژنێکیان لەژێر داروپەردووی رووخاو بە برینداری رزگار کرد.
لە ناوچەکەدا تیمەکانی ئافاد، ئاگرکوژێنەوە، بەهاناوەچوونى پزيشكيى نيشتمانیی (UMKE)، وەقفی هاوکاری مرۆیی (İHH) و خۆبەخشانی فیدراسیۆنی پشکێنەری ماردین پشتگیری لە هەوڵەکانی گەڕان و رزگارکردندا دەکەن.
تیمەکان دوای گەڕانێکی ورد، بۆیان دەرکەوت کە گولسوم کارایاڵان (٣٣ ساڵ) لە گەڕەکی مەیدان لەناو داروپەردووی باڵەخانەی کایا گیریخواردووە.
ئەو ژنە دوای تێپەڕینی ٦٩ کاتژمێر بەسەر روودانی بوومەلەرزەکە لە ئەنجامی هەوڵی چڕوپڕی تیمەکان توانرا رزگار بکرێت و دواتر بگوزرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.
خۆبەخشی وەقفی هاوکاری مرۆیی، عەبدوڵڵا ئاکگوچ رایگەیاند کە ئەوان هەرگیز هیوایان لەدەست نەداوە و رایگەیاند کە دوای سێ رۆژ ژیانی مرۆڤێکیان رزگار کردووە.
کارەکانی گەڕان و رزگارکردن بەردەوامن.