Ali Kemal Akan
08 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی ناوچە کارەساتبارەکانی ئەو بوومەلەرزە بەهێزانەی قەزاکانی ئەلبیستان و پازارجکی گرتەوە، سەردانی پارێزگای مەڕەشی کرد.
ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغاوە بە فڕۆکە بەرەو مەڕەش بەڕێکەوت و لە نزیکەوە هەماهەنگیی کارەکان دەکات لە ناوچە کارەساتبارەکاندا.
چاوەڕوان دەکرێت ئەردۆغان دوای بەسەرکردنەوەی ناوەندی شاری مەڕەش کە خیوەت بۆ لێقەوماوانی کارەساتەکە دانراوە، سەردانی قەزای پازارجک بکات.
هەروەها بڕیارە ئەردۆغان دواتر سەردانی پارێزگای هاتای بکات و ناوچە کارەساتبارەکانی ئەو پارێزگایەش بەسەر بکاتەوە.