Rewa Mahmut Hasan
26 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2016
ئیستانبوڵ
لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات زانیارییدا بە سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتین و تێیدا هەردوولا تیشکیان خستە سەر رووبەرووبوونەوەی تیرۆر بەتایبەتی داعش لەناوچەکەدا. هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە لە لوتکەی " G-20" کە لە کۆماری چین ئەنجام دەدرێت، کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی ئەنجام بدەن.
هەردوو سەرۆك سووربوونی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ قۆناغی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا ورووسیا، هاوکات هەردوولا هاوڕابوون لەسەر خێرا کردنی هەوڵەکان بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ شاری حەلەب لە سووریا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا ئەردۆغان زانیاری دایە پوتین لەسەر ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و گروپە تیرۆریستیەکانی دیكە.
لە بەشێکی تری پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا ئەردۆغان و پوتین رێكکەوتن لەسەر ئەوەی کە لە لوتکەی " G-20" کە لە کۆماری چین ئەنجام دەدرێت، کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی ئەنجام بدەن.