Kaan Bozdoğan
09 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2024
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی چوکورۆڤا لە قەزای تارسوس لە پارێزگای ماردین دەکاتەوە کە دروستکردنی تەواو بووە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی سەرۆکایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیادا بلاوکراوەتەوە، هاتووە: "سبەی بە ئامادەبوونی سەرکۆمارمان بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی چوکورۆڤا دەکرێتەوە. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی چوکورۆڤا، بەهۆی نزیکی لە شارەکانی ئادانا، مێرسین، عوسمانیە و نیغدە خزمەتگوزاری پێشکەش بە زیاتر لە پێنج ملیۆن هاووڵاتی ئەو شارانە دەکات".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە فڕۆکەخانەکە لە توانایدایە ساڵانە خزمەتگوزاری پێشکەش بە نۆ ملیۆن گەشتیار بکات.