Alper Şaşmaz,Muhammet Torunlu
11 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2024
ئەنقەرە ــ AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق، چوار تیرۆریستی پەکەکە لە چالاکی خراون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ھەژماری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ڕایگەیاندووە کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێداگرانە بەردەوامە.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق، چوار تیرۆریستی پەکەکە لە چالاکی خراون.
ھاوکات وەزارەتی بەرگریی تورکیا، دیمەنی ئەو ئۆپەراسیۆنەی بڵاوکردەوە کە لە میانیدا چوار تیرۆریستەکە لە چالاکی خراون.