Sangar Hamad Azeez
12 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2016
بەمەبەستی بیروڕاگۆرینەوە و راوێژ، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگهێشتی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە دەکا-ی پایتەختی بەنگلادش دەڤریم ئۆزتورک بۆ ئەنقەرە کرد.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی دیپلۆماسییەوە وەرگیراون، بەمەبەستی بیروڕاگۆڕینەوە و راوێژ لەبارەی لەسێدارەدانی رابەری کۆمەڵی ئیسلامی بەنگلادش مۆتیور رەحمان نیزامی، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگهێشتی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە دەکا-ی پایتەختی بەنگلادش دەڤریم ئۆزتورک بۆ ئەنقەرە کرد.
لە روونکردنەوەیەکدا کە دوێنێ بڵاو کراویەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەتوندی ئیدانەی لەسێدارەدانی رابەری کۆمەڵی ئیسلامی بەنگلادش مۆتیور رەحمان نیزامی کرد کە بەتۆمەتی تاوانی جەنگی لەلایەن حکوومەتی بەنگلادیشەوە لە سێدارە درا.