Zafer Fatih Beyaz
07 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2023
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامدا و بەهۆی بوومەلەرزەکەی باشووری تورکیاوە سەرەخۆشی لێکرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە رەئیسی، پەیوەندی بە ئەردۆغانەوە کردووە و سەرەخۆشی لێکردووە، هەروەها نزای لێخۆشبوونی بۆ ئەو کەسانە کردووە کە گیانیان لەدەستداوە و هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواستووە.