Sangar Hamad Azeez
09 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەسەر بانگهێشتی سەرکۆماری فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن سبەی سەردانی پاریس دەکات.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد بەمەبەستی بەشداریکردن لە ژمارەیەک چالاکی بە بۆنەی ١٠٠ ساڵ تێپەڕبوون بەسەر ئاگربەستی دوای جەنگی جیهانی یەکەم و لەسەر بانگهێشتی سەرکۆماری فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ئەردۆغان سەردانی بە سەردانێکی دوو رۆژە ئەردۆغان سبەی سەردانی فەڕەنسا دەکات".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ فەڕەنسا ئەردۆغان ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ئەو سەرکردانە ئەنجام دەدات کە بانگهێشتی پاریس کراون.