Muhammed Boztepe
03 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئه‌شكه‌وتێكی به‌رزاییه‌كانی ههلهنهپیری چیای جوودی له شارۆچكه‌ی سلۆپیی سه‌ربه شرنا‌خ، هه‌شت تیرۆریست له‌چالاكی خران.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، له‌ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه دوێنێ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی شرناخه‌وه ده‌ستپێكراوه، هه‌شت تیرۆریست له ئه‌شكه‌وتێكی به‌رزاییه‌كانی ههلهنهپیری چیای جوودی ده‌ستنیشانكراون.
له‌ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا تیرۆریسته‌كان له‌چالاكی خران و بڕێكی زۆریش چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستیی رۆژانه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.
لهڕاگهیهندراوهكهدا هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه، له 31ی تشرینی یه‌كه‌م بۆ 2ی تشرینی دووه‌م، ئهسهنجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا 18 تیرۆریست له‌چالاكی خراون.
له‌نێو ئه‌و تیرۆریستانه‌دا لوقمان گه‌نج به‌دیده‌كرێت كه به كه‌مال باگۆك ناسراوه و به شه‌هیدكردنی هه‌شت سه‌ربازه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی دارگێچیتی ماردین له 4ی تشرینی یه‌كه‌مدا تۆمه‌تباره.
راگه‌یه‌ندراوه كه ئۆپه‌راسیۆن له‌ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامه.