Abdullah Shukur
02 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند دۆستایەتی وڵاتەکەی لەگەڵ سعوودیە مێژوویەکی درێژی هەیە، بەڵام ئەوە بە واتای ئەوە نایەت کە چاوپۆشی لە کوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی بکەن و رایگەیاند: "دۆستایەتی ئێمە لەگەڵ سعوودیە مێژوویەکی درێژی ھەیە، بەڵام ئەمە بە واتای ئەوە نایەت کە ئێمە چاوپۆشی لەو تاوانە پیلان بۆ داڕێژراوە بکەین کە لە پێش چاومان ئەنجامدراوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان وتارێکی بۆ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست نووسی و تیایدا ھەڵوێستی تورکیای لە دوای کوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی روون کردووەتەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "لە ئەنجامی ھەوڵەکانی ئێمە گشت جیھان ئەوەی زانی کە جەمال خاشقچی لە لایەن تیمێکی کوشتنەوە کوژراوە".
ئەردۆغان ھەر لەبارەی بکوژانی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی نووسیوویەتی: "دەزانین ئەوانەی کە تاوانی کوشتنەکەیان ئەنجامداوە لە نێو ئەو ١٨ گومانلێکراوانەدان کە لە سعوودیە دەستبەسەر کراون".
ئەردۆغان راشیگەیاندووە: "ئەستەمە باوەڕ بەوە بکەم کە فەرمانی کوشتنی خاشقچی لە لایەن شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیزەوە درابێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی چارەنووسی تەرمی خاشقچی رایگەیاندووە: "یەک مانگ بەسەر کوشتنی خاشقچی تێپەڕی، ھەر لانی کەم مافی ئەوەی ھەبوو کە لەسەر بنەماکانی ئیسلام بنێژرێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکردووە کە وڵاتەکەی باش دەزانێت کە فەرمانی کوشتنی جەمال خاشقچی لە بەرزترین ئاستی حکوومەتی سعوودیەوە ھاتووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بوونی بەڵگە لەسەر کوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی ئاشکرای کردووە، ئەو بەڵگانەی کە لەژێر دەستی ئەواندایە، بە گشت وڵاتانی دۆست و ھاوپەیمانیان راگەیاندووە بە تایبەتی ئەمریکا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان تیشکی خستووەتەسەر ئەوە کە لە ئەنجامی ھەوڵەکانیان گشت جیھان ئەوەی زانیووە کە جەمال خاشقچی لە لایەن تیمێکی کوشتنەوە کوژراوە.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ھۆشداری لەبارەی دووبارە نەکردنەوەی رووداوێکی لەم جۆرە داوە و رایگەیاندووە: "نابێ ئیتر ھیچ کەسێک بوێری ئەوە نیشان بدات کە جارێکی دیکە تاوانێکی لەم شێوەیە لە خاکی وڵاتێکی ھاوپەیمانی ناتۆ ئەنجام بدات. بە پێچەوانەوە ئەنجامی زۆر جددی لێ دەکەوێتەوە".
ئەردۆغان لە نووسینەکەیدا بۆ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست رەخنەی لە پەردەپۆشکردنی رووداوی کوشتنی خاشقچی لە لایەن بەرپرسانی سعوویەوە گرتووە و ئاماژەی بەوەکردووە، "جێگەی داخە کە بەرپرسانی سعوودیە لەبری ئەوەی خزمەت بە دادپەوەری بکەن، ھەوڵی بەردەپۆشکردنی ئەو تاوانە پیلان بۆ دارێژراوە دەدەن کە تیایدا خاشقچی بووە قوربانی".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاندووە: "لە پرسی کوشتنی خاشقچی، ناچارین ئەنجامدەران دیار بکەین و ئاشکرای بکەین کە بەرپرسانی سعوودی متمانەیان بە کێ کردووە بۆ ئەنجامدانی ئەو کردەوەیە".