Hemın Othman Mohammed
18 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2016
وه‌زیری به‌رگری توركیا، فیكری ئشك رایگه‌یاند: "له‌مڕۆوه به‌ر به كوده‌تا گیراوه، به‌ڵام ناتوانین بڵێین كه مه‌ترسی نه‌ماوه. له‌به‌رئه‌وه ته‌نیا یه‌ك تكامان له هاووڵاتییانی خۆشه‌ویستی ئیستانبوڵ هه‌یه كه له نزیكه‌وه چاودێری لێدوانه‌كانی به‌ڕیز سهركۆمار بكه‌ن و تا ئه‌و كاته‌ی به‌ڕێزیان ده‌ڵێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانتان له مه‌یدانه‌كاندا بمێننه‌وه".
له گوتارێكیدا بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی کە له‌به‌رده‌م ماڵی سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له شه‌قامی ئوسكودار كسكڵی بۆ پرۆتێستۆ كردنی هه‌وڵی كوده‌تای رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی گردببوونه‌وه، سوپاسی كردن كه‌وا به‌ده‌م داواكه‌ی سه‌ركرده‌ی جیهانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه هاتوون.
ئشك، باسی له‌وه كرد كه به‌ر به كوده‌تاكه گیراوه و دوو بنه‌مای سه‌ره‌كیش به‌ریان به‌و كوده‌تایه گرتووه و گوتی: "له‌مڕۆوه به‌ر به كوده‌تا گیراوه، به‌ڵام ناتوانین بڵێین كه مه‌ترسی نه‌ماوه. له‌به‌رئه‌وه ته‌نیا یه‌ك تكامان له هاووڵاتییانی خۆشه‌ویستی ئیستانبوڵ هه‌یه كه له نزیكه‌وه چاودێری لێدوانه‌كانی به‌ڕیز سهركۆمار بكه‌ن و تا ئه‌و كاته‌ی به‌ڕێزیان ده‌ڵێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانتان له مه‌یدانه‌كاندا بمێننه‌وه. به‌ئیزنی خوا ئه‌مه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له دیموكراسی توركیا هه‌ڵده‌داته‌وه. ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه له هه‌موو رووداوێكدا خیرێك هه‌یه".