Mohammed Baqi Hussein
25 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2017
دیاربەکر- AA
دوای ئهوهی هەریەک لە بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە، ئەحمەد یڵدرم و پەرلەمانتاری ئورفای پارتەکە، عوسمان بایدەمیر، لەچوارچێوەی بڕیاری ''راپێچکردنی زۆرەملێ''دا، دەستبەسەر کرابوون، لەدوای وەرگرتنی ئیفادهیان، ئازادكران.
ئەحمەد یڵدرم و عوسمان بایدەمیر کە بەمەبەستی ئاگاداربوون لەرەوتی بەڕێوەچوونی دۆسیەی سەرەکی کەجەکە هاتبوونە دادگای دووەمی تاوانە قورسەکانی دیاربەکر، لە هۆڵی دادگاییەکەدا و بەهۆی ئەوەی بڕیاری ''راپێچکردنی زۆرەملێیان'' لەسەرە، دەستبەسەرکرابوون. دوای وهرگرتنی ئیفدهكانیان، یڵدرم و بایدهمیر ئازادكران.
لەدۆسیەی سەرەکی کەجەکەدا بڕیاری ''راپێچکردنی زۆرەملێ'' بۆ هەریەک لە پەرلەمانتارانی هەدەپە، عوسمان بایدەمیر، دیرایەت تاشدەمیر، چاغڵار دەمیرەل، سەلما ئرماک، ئەحمەد یڵدرم، بەسیمە کۆنجا، عەلیجان ئۆنلو و نادر یڵدرم، دەرکرابوو.