Sangar Hamad Azeez
16 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەسەر بانگهێشتی سەرۆکوەزیرانی بەنگلادش، شێخ حسینە سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران بڵاوی کردووەتەوە، یڵدرم بە سەردانێکی فەرمی لە ١٩ بۆ ٢٠ی ئەم مانگە سەردانی داکای پایتەختی بەنگلادش دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت لە سەردانەکەی وێڕای باسکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات، باس لە دوایین پێشهات و قەیرانی موسڵمانانی رۆهینگا بکرێت.