Abdullah Shukur
21 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2017
ئورفا - AA
ھێرشێکی بۆمبی لە شارۆچکەی سروچی سەر بە پارێزگای ئورفا ئەنجامدرا و ھێرشبەرەکەش بە مردوویی دۆزرایەوە.
بەپێی ئەو زانیاريیانەی وەرگیراون، لە نزیک نەخۆشخانەی گشتی سروچ ھێرشێک بەھۆی ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبرێژکراو ئەنجامدراوە و ھێرشبەرەکەش لە رووداوەکە گیانی لەدەستداوە.
لە رووداوەکە ھیچ زیانێکی گیانی دیکە نەھاتە ئاراوە و ژمارەیەکی زۆری تیمی فریاکەوتنیش رەوانەی ناوچەکە کران.