Sarp Özer
13 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانیی سوپای توركیادا کە شه‌وی رابردوو له ده‌ورووبه‌ری قەزای لیجه لە پارێزگای دیاربه‌كر ئەنجامدرا، چوار تیرۆریست كه له ئاماده‌كاریدا بوون بۆ ئه‌نجامدانی په‌لاماری تیرۆریستی، كوژران.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی سوپای توركیا، فڕۆكه‌كانی چاودێری چه‌ند چه‌كدارێكی په‌كه‌كه‌یان له ناوچه‌كه‌دا به‌دیكردووه كه له ئاماده‌كاریدا بوون بۆ ئه‌نجامدانی په‌لاماری تیرۆریستی.
دواتر ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی بۆ سەر ناوچه‌كه ئه‌نجامدراوه و چوار تیرۆریست كوژراون.
هه‌روه‌ها له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، دوو حه‌شارگه‌ی کاتی تیرۆریستان ته‌قێنراونه‌ته‌وه.