Muhammet Ali Kemal
11 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا لەهەریەک لەناوچەکانی ئەلباب، بزاگە، قەبر ئەلموکری پێگەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان بۆردومان کرد و 21 بینا و ٣ ئۆتۆمبیل و جبەخانە و تونێل-یان لەناوبرد. هاوکات لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا 9 تیرۆریستیی داعش کوژران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن سوپای تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە بەمەبەستی نەهێشتنی هەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوورەکان رۆژی 24ی ئاب بۆسەر باکووری سووریا دەستیپێکردووە، درێژەی هەیە.
لە رۆژی 110یەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا لەهەریەک لەناوچەکانی ئەلباب، بزاگە، قەبر ئەلموکری پێگەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان بۆردومان کرد و 21 بینا و ٣ ئۆتۆمبیل و جبەخانە و تونێل-یان لەناوبرد و لەئەنجامی لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەشدا 9 تیرۆریستیی داعش کوژران.
لەناوچەی ئەلباب لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە سێ تیرۆریستی داعش کوژران و ئۆتۆمبیلێکی رێکخراوەکە تێکشکێنرا کە چەکی بەسەرەوە بوو.
فڕۆکە جەنگییەکان بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییانی سڤیل، ژمارەیەکی زۆر ئاگادارییان هەڵدایە خوارەوە و تێیدا داوایان لە دانیشتوان کرد لەو ناوچانە دووربکەونەوە کە چەکدارانی داعشی لێیە.
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا تا ئێستا 2 هەزار و 58 بۆمبی دەستکرد و 42 مین لەو ناوچانەی لەداعش پاککراونەتەوە، پووچەڵکراوەتەوە.