Hatice Şenses Kurukız,Muhammet Ali Kemal
22 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا (سینات) له‌باره‌ی فڕۆكه ئێف-٣٥ رایگه‌یاند "٨٠٠ ملیۆن دۆلارمان داوه، ره‌وشتێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه. منیش پێموایه ئه‌م كاره وه‌ك ئه‌وه نابێت كه ئه‌وان خوازیارن و باوه‌ڕم وایه ئه‌مه له لایه‌ن به‌ڕێز تره‌مپه‌وه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی هاوبه‌شی كه‌ناڵه‌كانی A Haber - ATV، كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نوێی ئیستانبوڵ له ژێر ناونیشانی "رۆژه‌ڤی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماردا"، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یوه‌ست به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤی دایه‌وه.
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی فڕۆكه ئێف-٣٥ رایگه‌یاند "٨٠٠ ملیۆن دۆلارمان داوه، ره‌وشتێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه. ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ راده‌ستكردنی یه‌كێكیان هه‌یه و فڕۆكه‌وانه‌كانمان له‌وێ به‌شدارییان له فڕینی ئه‌زموونییدا كردووه. من پێموایه ئه‌م كاره وه‌ك ئه‌وه نابێت كه ئه‌وان خوازیارن و باوه‌ڕم وایه ئه‌مه له لایه‌ن به‌ڕێز تره‌مپه‌وه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه. ببێت یان نا، ئه‌وه بابه‌تێكی دیكه‌یه، به‌ڵام به‌مه جیهان ناوه‌ستێت. ئێمه له‌وباره‌یه‌وه جێگره‌وه‌كانی به‌رهه‌م ده‌هێنین به‌ڵام توركیا هاوپه‌یمانی ستراتیژیی تۆیه له ناتۆ، هاوبه‌شی ستراتیژیی تۆیه و ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه دژی توركیا، به‌ر له هه‌موو شتێك به زیانی ئه‌مریكایه. ئێمه وه‌ك توركیا تا ئێستا سووربوونمان هه‌رچییه‌ك بووبێت، ئه‌وا له‌مه‌ودواش ئه‌و سووربوونه‌ی خۆمان نیشانده‌ده‌ین. له‌وێوه نه‌بێت له جێگه‌یه‌كی دیكه‌وه ده‌بێت. ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بێت، ئه‌وا ئێمه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی كه فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی خۆمان دروستبكه‌ین. له ئێستادا كاره‌كانی ئه‌وه‌ش ئه‌نجامده‌ده‌ین".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.