Ali Kemal Akan,Hemın Othman Mohammed
15 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2017
كۆجائه‌لی - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، نومان كورتوڵموش: "قفڵی ئاشتیی جیهان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، كلیله‌كه‌شی ئاشتیی فه‌ڵه‌ستینه. ئه‌و بڕیاره بریارێكه كه هه‌رگیز خزمه‌ت به ئاشتیی فه‌ڵه‌ستین ناكات. بریارێكی تابڵێی هه‌ڵه‌یه. ئومێده‌وارین په‌رله‌مانی ئیسرائیل كۆتایی به‌و بێئاگاییه بهێنێت و بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه له په‌رله‌مانی ئیسرائیل تێنەپهڕێت".

پرسیار له كورتوڵموش كرا سه‌باره‌ت به بۆچوونی له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی له‌لایه‌ن لێژنەی یاسایی په‌رله‌مانی ئیسرائیله‌وه په‌سه‌ندكراوه، كه بانگدان له رێگه‌ی بڵندگۆوه قه‌ده‌غه ده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئه‌مڕۆ له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی ئیسرائیل ده‌ست به‌گفتوگۆ ده‌كرێت له‌باره‌ی پرۆژه یاساكه‌وه و، گوتی: "تا ئیستا گه‌ڵاڵه‌یه‌ك نییه به‌شێوه‌یه‌كی به‌شی په‌سه‌ند بكرێت".
هاوكات جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا كورتوڵموش، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه قودس ناوه‌ندی هه‌موو ئایینه مه‌زنه‌كان و سێ ئایینی ئیبراهیم بووه، گوتیشی: "له هه‌مان كاتدا ئه‌وه بڕیارێكه دژی ئازادی ئایین. له‌رووی سیاسییشه‌وه بریارێكی تابڵێی خراپه. وه‌ك ده‌زانن قفڵی ئاشتیی جیهان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، كلیله‌كه‌شی ئاشتیی فه‌ڵه‌ستینه. ئه‌و بڕیاره بریارێكه كه هه‌رگیز خزمه‌ت به ئاشتیی فه‌ڵه‌ستین ناكات. بریارێكی تابڵێی هه‌ڵه‌یه. ئومێده‌وارین په‌رله‌مانی ئیسرائیل كۆتایی به‌و بێئاگاییه بهێنێت و، بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه له په‌رله‌مانی ئیسرائیل تێنەپهڕێت. ماوه‌ته‌وه بڵێم كه ده‌مه‌وێت زۆر بەروونی باس له‌وه بكه‌م؛ هه‌رچیه‌ك ده‌بێت با ببێت، كه‌س توانای ئه‌وه‌ی نییه ده‌نگی بانگ ببڕێت".