Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
15 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ خوڵوسی ئاكار، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای قه‌ته‌ر، لیوا غه‌نیم بن شاهین ئالغهنیم كۆبوویه‌وه.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، جه‌نه‌راڵ ئاكار یاوه‌ری سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی كردووه له سه‌ردانه فه‌رمیه‌كه‌یدا بۆ قه‌ته‌ر.
جه‌نه‌راڵ ئاكار كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای قه‌ته‌ر لیوا ئالغهنیم كۆبوویه‌وه، په‌یوه‌ندییه دوو قۆلییهكانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی له‌بواری سه‌ربازیدا تاوتوێ كرد.