Mehmet Şah Yılmaz
20 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی كرد كه كرایه سه‌ر بازاڕێك له به‌غدای پایته‌ختی عێراق.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به خه‌مێكی زۆره‌وه هه‌واڵی ئه‌وه‌یان پێگه‌یشتووه كه دوێنێ له رۆژی عاره‌فه‌ی جه‌ژنی قورباندا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بازاڕێكی ناوچه‌ی سه‌در له به‌غدا رووی داوه و له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه و بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیییه قێزه‌ونه‌ی كردووه كه به مه‌به‌ستی تێكدانی سه‌قامگیری و ئارامی عێراق ئه‌نجام دراوه و تیایدا هاتووه: "داوای له خوا ده‌كه‌ین له‌و كه‌سانه خۆش بێت كه له هێرشه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌یش بۆ برینداران ده‌خوازین. پشتیوانی خۆیشمان به ته‌واوه‌تی بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی عێراقی دۆست و برا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه".
به‌پێی زانیاریییه به‌راییه‌كان له هێرشه‌كه‌ی دوێنێدا ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٥٢ كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.