Rewa Mahmut Hasan
10 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2016
لە باكووری دەریای ئیجە بەلەمێك كە ژمارەیەك كۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبو و بەنیازبوون بچنە دوورگەی میدیلی یۆنان نقوم بوو، لە ئەنجام دا ٥ كەس خنكان كە یەكێكیان منداڵێكی تەمەن ٣ ساڵانە.
بەپێی زانیارییەكان زۆربەی كۆچبەرەكان ئەفغانی و ئێرانی بوون و بە هۆكارێكی نادیار بەلەمەكەیان نقوم بووە.
لەسەر زانیاری هاووڵاتییانی ناوچەكە، تیمەكانی ئاسایشی كەناراوەكانی تورکیا چوونەتە شوێنی رووداوەكە و ٥ تەرمەكەیان لە ئاوی دەریادا دەرهێناوە و ٩ كەسیش رزگار كران.
لەسەر قسەی ئەو كۆچبەرانە تائێستا دوو كەس شوێنبزرن وهەوڵەكان بۆ دۆزینەوەیان لە رێگەی هەلیكۆپتەر و یەختەکانەوە بەردەوامە.