Hemın Othman Mohammed
01 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
له یه‌كه‌كانی ئه‌نقه‌ره و چانكیرییهوه، ژماره‌یه‌كی زۆر له تانك و زرێپۆش، به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و ناوچه‌كانی سنووری شارۆچكه‌ی سلۆپی سه‌ربه شرنەخ.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، توركیا زرێپۆش ره‌وانه‌ی سنوور ده‌كات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا یه‌كه‌كانی سه‌ربه 28مین فه‌رمانده‌یی لیوای پیاده‌یه بۆ ئه‌و ئه‌ركه راسپێردراون.
له ئه‌نقه‌ره‌وه ده‌ستكرا به ناردنی تانك و زرێپۆش بۆ سلۆپی و هەروەها له چانكیری-شه‌وه ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی و شۆفڵ و حه‌فاره رەوانەی ناوچەکە کران.