Rewa Mahmood Hasan
13 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2019
برۆكسل - AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا خولوسی ئاكار و سكرتێری گشتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ چاویان به‌یه‌ك كه‌وت.
ئاكار به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری ناتۆدا گه‌یشته باره‌گای ناتۆ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو قۆڵیان ئه‌نجام دا.
ئاكار دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری جۆرجیا لیڤان ئیزۆریا، له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ كۆبوویه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا پرسه‌كانی ده‌رباره‌ی هاوپه‌یمانێتی تاوتوێ كران.
ئاكار به‌شداریكرد له‌یه‌كه‌م دانیشتنی تایبه‌ت به رێككه‌وتنی هێزه‌كانی ئه‌تۆمی ناوه‌ند مه‌ودا.