Tuğrul Çam,Nazlı Yüzbaşıoğlu,Muhammet Ali Kemal
03 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2018
سینگاپور- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆدا بنیاتنه‌رانه بووه، راشیگه‌یاند "هاوڕابووین له‌سه‌ر هاریكاریی نزیك و گفتوگۆ له قۆناغی دوای ئه‌مه له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌چوارچێوه‌ی كاركردنی چڕ".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ لێدوانی بۆ رۆژنامه‌وانان دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێت له نێوان وڵاتاندا جیاوازیی بۆچوون هه‌بێت و تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌ك توركیا هه‌میشه رێگه‌ی دیپلۆماسی، دیالۆگ و رێككه‌وتنی دوولایه‌نه له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا ده‌گرنه به‌ر و گوتی:
"هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌مان گوت كه به زمانی هه‌ڕه‌شه و له‌ڕێگه‌ی سزاكانه‌وه به ئه‌نجام ناگه‌ن. ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌مان دووباره كرده‌وه. پێمان وایه تێگه‌یشتنی زۆر باش هه‌یه له‌مه. ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و كێشانه‌ی هه‌مانە به چ شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ریان بكه‌ین و پێكه‌وه چۆن هه‌نگاو بنێین. له‌وباره‌یه‌وه ده‌توانم بڵێم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر بنیاتنه‌رانه بوو. به‌دڵنیاییه‌وه ناكرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكرێت كه سه‌رجه‌م ئه‌م قه‌یران و كێشانه به‌یه‌كجار چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام هاوڕابووین له‌سه‌ر هاریكاریی نزیك و گفتوگۆ له قۆناغی دوای دوای ئه‌مه له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌چوارچێوه‌ی كاركردنی چڕ. كه گه‌ڕاینه‌وه وڵاتهكانیشمان، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هه‌نگاونانی پێكه‌وه‌یی و كاركردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه‌شكرد له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ئه‌وه‌یان كردووه كه ده‌كرێت له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا له پێناو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا نه‌خشه‌ڕێگای منبج، گرووپێكی كار دژی په‌كه‌كه و سه‌باره‌ت به ئیدلب له زۆر بواردا هه‌نگاو بهاوێژن.
له كۆتاییشدا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بوو تیایدا له كه‌شێكی بنیاتنه‌رانه‌دا تیشك خرایه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".