Necat Hazar
03 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2018
وان - AA
له ناوه‌ندێكی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی كارگۆدا له شارۆچكه‌ی توشبا سەربە پارێزگای وان، له‌نێو پێداویستییه پۆستكراوهكانی نێوماڵدا، ٣٨٤ كیلۆ و ٥٩٤ گرام هیرۆین ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای وان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی په‌یوه‌ست به مادده هۆشبه‌ره‌كان له یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی كارگۆ پشكنینیان ئه‌نجامداوه.
له گه‌ڕان و پشكنینی تیمه‌كاندا كه له‌ڕێگه‌ی سه‌گی تایبه‌ته‌وه ئه‌نجامدراون، ٣٨٤ كیلۆ و ٥٩٤ گرام هیرۆین كه له‌نێو ٥٠٢ كارتۆندا شاردراوه‌ته‌وه و دراوه‌ته ناوه‌ندی كارگۆكه بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌نێته ئیستانبوڵ، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌و کارەدا، كه‌سێك ده‌ستگیركراوه.